نەینەوا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە لەپشتیوانیەكانی حكومەت بۆ رۆڵەكانی پارێزگای نەینەوا لەرێی پێدانی قیست بەمەبەستی سود لێوەرگرتنی بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبونیان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: علاق سەردانی پارێزگای نەینەوای كرد و چاوی كەوت بە پارێزگار و ئەندامانی حكومەتی ناوخۆیی و ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازییەكان. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە عەلاق لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئەو پارێزگایە، تەلاری بانكی خانوبەرەی كردوەتەوە لە ناوچەی فەیسەڵیە لە بەری چەپی شاری موسڵ، لەگەڵ قوتابخانەیەك لەگەڕەكی شەفا كە دەكەوێتە بەری راستی ئەو شارە. لای خۆیەوە مەهدی عەلاق تەئكیدی كردوەتەوە كە حكومەت پاڵپشتی لە هاوڵاتیانی موسڵ دەكات لەرێی پێدانی قیست كە هاوكاردەبێت لە نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبونیان.