به‌غدا-(ئ،ە،ع)
کەمێک پێش ئێستا،ئەمڕۆ یەکشەممە،پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى یه‌كه‌مى سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆتایی هات
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى یه‌كه‌مى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکردووە بۆ هەڵبژاردنی جێگرێكى نوێ لە نێوان یەکێک لە کاندیدەکان حاكم زاملى و حه‌مید عه‌باس شبلاوى".
شایەنی باسە 227 پەرلەمانتار لەپرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرى یه‌كه‌مى سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەنگی خۆیاندا.