بهغدا-(ئ،ە،ع)
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ یەکشەممە،پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرۆک کۆمار لەپەیامێکدا بۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردوە، "گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی دوەم".
لەپەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستورییەکان بە ئاڕاستەی پێکھێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر روەو خزمەتکردنی گەلی عێراق".