عێراق لیستی وڵاتە پڕ مەترسیەكان لەشەڕی دژ بەپارە شوشتنەوە وهاریكاری تیرۆریستان دەربازبوو

سیاسی
  • 9-01-2022, 18:50
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ،ه،ع)  

    وەزارەتی دەرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە،ڕایگەیاند لابردنی عێراق لەلیستی وڵاتە پڕ مەترسیەكانی یەكێتی ئەوروپا لەشەڕی دژی پارە شوشتنەوە و هاریكاری تیرۆریستان دەربازی بوو.
    ئەم وەزارەتە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق  (ئ،ه،ع) بڵاویكردەوە، هاتووە: ئەمڕۆ ئەركی كۆمسیۆنی ئەوروپا نامەیەكی دایە سەرۆك وەزیران كە بریتی بوو لە لابردنی عێراق لە لیستی وڵاتە مەترسیدارەكانی یەكێتی ئەوروپا لە شەڕ و وتیشی: پیرۆزبایی لە عێراق كرد بە ئەنجامدانی ئەو ڕێوشوێن و هەوڵانەی كە بۆ پێشخستنی سیستەمی دژە پارە شوشتنەوە و بەرەنگاربوونەوەی دارایی تیرۆریستان كراوە.
    وەزارەتەكە ستایشی ئەو هاوكارییە ئەرێنی و بەردەوامانەی كرد كە یەكێتی ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی كە دەنگیان لەسەر بڕیارەكە و ئەركی یەكێتی لە عێراق دا، دوای ئەوەی عێراق ڕێوشوێنەكانی خۆی بەرزكردەوە بۆ ئاستی پێداویستییە نێودەوڵەتییەكان،پاشان سوپاسی دەسەڵاتدارانی نیشتمانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق و لایەنەكانی تری كرد كە بەشداریان لەم دەستكەوتەدا كردووە.