کازمی: قۆناغی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای کۆتایی هێنانی ڕۆڵی شەڕ و ڕاوێژ و ڕاهێنان

سیاسی
  • 9-01-2022, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ،ه،ع)  

    سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی دوای پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا  (كریستین لامبەرچ) كرد،كازمی وتی : هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێ,دەوڵەتی دوای شەڕ،كاری مەشق وراهێنان دەكردێت،هاوكات كریستین لامبەرچ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە بەردەوام بێت لەپشتیوانیكردنی عێراق.
    نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق  (ئ،ه،ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"كازمی ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد بۆ شەڕی چەتەكانی داعش و گرنگیی گەشەپێدانی ئەو وڵاتە و بەردەوامیش بە هەبوونی ناوچە ئەمنی و سەربازی و هەواڵگرییەكان و هەروەها بەرزكردنەوەی ئەو سەركەوتنانەی كە هێزە عێراقیەكان بەدەستییان هێناوە.