به‌غدا-(ئ.ه.ع)
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،به‌بۆنه‌ى 100هه‌مین ساڵیادى جه‌ژنى پۆلیس رایگه‌یاند ئێوه پشتێنی ئاسایشی ناوخۆ و پارێزەری یاسان.
كازمى له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(ئ.ه.ع) بینیویه‌تى رایگه‌یاند:"سڵاو لە پۆلیسی عێراقی و ژن و پیاوە قارەمانەكانی هێزەكانی ناوخۆ، ئەوان چاوی ئێشكگری نیشتمان و پشتێنی ئاسایشی ناوخۆ و پارێزەری یاسان".
وتیشى"سەربەرزی بۆ شەهیدانی پۆلیس كە قەڵغانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆریستییە تێكشكاوەكان بوون، هەر بمێنن بۆ ئاسایش و ئۆقرەیی وڵات".