بهغدا-(ئ.ە.ع)
ئیئتیلافی تەقەدوم پشتیوانی زۆربەی كوتلە سیاسییەكان بۆ كاندیدكردنی محەمەد حەلبۆسی بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان لەپێنجەمین خولی خۆیدا دووپاتكردەوە.
شەعلان ئەلكەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (ئ،ه،ع) وتی: چوارچێوەی هەماهەنگییەكە داوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد كۆبوونەوەكە دوابخەن تا كاتژمێر 3ی ئێوارە،بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتنێك پێش چونە ناو پەرلەمان.
وتیشی: زۆربەی كوتلە سوننەكان (تقدم و عزم)، هەروەها كوتلەی پارتی و یەكێتی و هەروەها كوتلەی سەدر و هەندێك لە ئەندامانی ئەو چوارچێوەیە ڕازین دەنگ بدەن بە محەمەد حەلبوسی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
خزمەتگوزاری زانیاری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند كە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دواخراوە تا كاتژمێر 3 ی ئێوارە، بۆ تەواوكردنی ڕاوێژكردن لەنێوان كوتلە سیاسییەكاندا