بهغداـ(ئ.ە.ع)
ئەسعەدی ئەلعیدنی پارێزگاری بەسڕا ئەمڕۆ یەكشەممە،لە وەڵامی خەڵكی شارەكەی لە پەرلەمانی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە.
"لەسەر خواستی جەماوەری پارێزگای بەسڕەا بەمەبەستی بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی پارێزگاكە، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری، بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی پارێزگاكە لەڕووی ئیداری و پەرلەمانییەوە، و بۆ پەسەندكردنی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردنی دادگای فیدراڵی و بەپێی دەركردنی بڕیاری ژمارە 66ی كۆماری كە تێیدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێنجەمین دانیشتنی ئەمڕۆ 9-1- 2022 هەیە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
وتیشی: بەلای منەوە گرنگ نییە بەپێی یاسا لە جیاتی من نزیكترین كاندیدە دۆڕاوەكانی یەكەم لە پارێزگای بەسرە بگۆڕم.