نرخى دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕە نێوخۆییەکان بەرزبویەوە

ئابوری
  • 9-01-2022, 12:28
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
     
    نرخى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ئه‌مڕۆ یەکشەممە،له‌بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان بەرزبویەوە.
    نرخى فڕۆشتنى دۆلار 148.250  دینار بۆ 100 دۆلارێك بوو،كه‌چى نرخى كڕینى دۆلار  147.750 دینار بۆ 100 دۆلارێك بوو
    پێشووتریش بانكى ناوه‌ندى بڕیاریدا به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى نرخى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌و شێوه‌یه‌ى نرخى كڕینى دۆلار له‌وه‌زاره‌تى دارایی 1450 دینار بووه‌،كه‌چى نرخى فرۆشتنى بۆ بانكه‌كان به‌1460دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریكراوه‌،هه‌روه‌ها نرخى فرۆشتنى بۆ هاوڵاتیان به‌1470 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریكراوه‌.