كازمی بەشداری مەراسیمی دەرچوانی خولی ئەفسەرە باڵاكان دەكات

سیاسی
  • 9-01-2022, 12:45
  • +A -A

    به‌غداـ(ئ.ە.ع)

    مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ یەكشەممە ، بەبۆنەی 100 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق بەشداری لەمەراسیمی دەرچوانی خولی ئەفسەرە باڵاكان كرد.
    لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دەستی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند: سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی، لە مەراسیمێكدا لە خولی (52) مین و بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق وتی: ئەو دەرچووانەی كە پلەی ئەفسەری پۆلیسی عێراقیان پێبەخشرا پێداچوونەوەیان بۆ كراوە،لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: كازمی ڕێزی لە یەكەمەكان و دیاری خولەكەی بەسەر دابەشكردن و ئازایەتی وتوانای بەرزنرخاند و دیاریی ڕێزیانی بەسەر دابەش كردن ،كە دەچنە ناو ئەركەكانیانەوە و ئەركی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و گەلی پیرۆز دەكەن.