بهغدا-(ئ.ە.ع)
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆیەكشەممە دوو بژاردەی دەستنیشانكرد بۆ پاڵاوتنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەروەها تێبینی ئەوەی كرد كە چەند سیناریۆیەك هەیە دوای سوێندخواردنی سوێندی دەستووری.
محەمەد سەهیود، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) ڕاگەیاند: هێشتا هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدردا نییە، بەو پێیەی كە هەردوولا نوێنەرایەتی گەورەترین كوتلە دەكەن.
وتیشی: ئێمە دوو بژاردەمان هەیە ئەگەر لەگەڵ كوتلەی سەدر وەك زۆرترین كوتلەی پەرلەمانی رێككەوتن هەبێت ئەوا بە ڕێكاری تر دەڕۆین لە دیاریكردنی سەرۆك كۆمار و هەردوو جێگرەكەی و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڵام ئەگەر رێككەوتنێك نەبێت و ئێستا رووبدات ئێمە پێمانوایە كە دانیشتنەكە بە مەبەستی ئەنقەستە.
ئاماژەی بەوەکرد: هەردوو كوتلەكە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر واژۆیان كۆكردۆتەوە و هەردوولاش دەڵێن كە زۆرترین كوتلەن.