كوتلە سیاسییەكان بەرلەدانیشتنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان،كۆبوونەوەی بەجیا دەكەن.

سیاسی
  • 9-01-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)


    كوتلە سیاسییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە بەرلەدانیشتنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان،كۆبوونەوەی بەجیا دەكەن.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) گوتی: ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر پێش دانیشتنی پەرلەمان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدان
    وتیشی: پەرلەمانتاران لەكاتی كۆبوونەوەكەدا كفنیان لەبەركردووە،هەروەها پەرلەمانتارانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبونەوەیەكیان بە سەرۆكایەتی عەتوان ئەلعەتوانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا و ئەوەشی خستەڕوو كە پەرلەمانتارانی پارتی لە هۆتێل ڕەشید بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری كۆبوونەوە بۆ خۆئامادەكردن بۆ یەكەم دانیشتن.
    بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و هاوكات سكرتێری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوی ئامادەكارییەكانی كۆبوونەوەكەی ڕاگەیاند