بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی سعودیە و نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق پێشوازی كرد لەوەفدێكی راگەیاندنكارانی سعودیە. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: عەبادی بە ئامادەبوونی عەبدول عەزیز شەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق و موئەیەد لامی نەقیبی رۆژنامەنوسانی عێراق، پێشوازیكرد لە وەفدێكی راگەیاندنكارانی سعودیە. لە بەیاننامەكەدا هاتووە، عەبادی تەئكیدیكردوەتەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و سعودیە لەسەر رێگەی راستن و خوازیاری فراوانكردنی ئەو پەیوەندیانەشن لەسەرجەم بوارەكاندا، بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەر دوو گەلی برا بكات، لەگەڵ پەرەپێدانی هاوكاریەكان لە رێی لیژنەی هەماهەنگی كە بنكەی گەشەكردنی پەیوەندییە ئابوری و ئاڵوگۆرە بازرگانییەكانە. لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدی راگەیاندنكارانی سعودیە خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بە پێشكەوتنەكانی بارودۆخی عێراق لە دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و لەو كاولكاریانەی ئەنجامیاندا لەگەڵ تێكدانی سەقامگیری و پێكەوە ژیانی رۆڵەكان گەلی عێراق.