يەکێتی:پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار تاوەکو ئێستا یەکلانەبوەتەوە

سیاسی
  • 9-01-2022, 11:10
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع) 
    یەكێتی نیشتمانی کوردستان ،ئەمڕۆ یەکشەممە،پێشنیاری چەند ناوێكی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند.
    دیلان غەفور، ئەندامی یەكێتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ئ،ه،ع) ی ڕاگەیاند: "كاندیدی كوتلە سوننەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسیە،وتیشی: یەكێتی تا ئێستا بڕیاری نەداوە دەنگ لەسەر سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە بدات وچاوەڕێی دانیشتن دەكەین".
     وتیشی: یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گونجاوە و لیژنەیەكی هاوبەش هەبووە كە چەندین جار سەردانی  بەغدایان كردووە، بەڵام هێشتا شتەكان یەكلایی نەكراونەتەوە.
    باسی لەوەشکرد" یەكێتی سوورە لەسەر سەرۆك كۆمار و چەندین ناو هەن، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوێكی دیاریكراو ساغ نەكراوە."