بهغدا-(ئ.ە.ع)
لەمیانەی کۆبوونەوەی هەردو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم،ئەمڕۆ شەممە،بریاردا بۆ خەمیس خەنجەر پۆستی سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتیەکەیان وەربگرێت،و هاوکات محەمەد حەلبووسییان کاندیدکرد بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
له راگەیەندراوێکی هاوبەشی هاوپەیمانەتێکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"خەمیس خەنجەر بەکۆی دەنگ بە سەرۆکی هاوپەیمانی هەڵبژێردرا و محەمەد حەلبوسی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری کرا".