شەتڕی جەختیکردەوە کەپلان بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکان لەنەجەفی پیرۆز داڕێژراوە

ناوخۆ
  • 8-01-2022, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ،ە،ع)
      
    حەمید شەتڕی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ شەممە جەختیکردەوە کەپلان بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکان لەنەجەفی پیرۆز داڕێژراوە
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"شەتڕی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەجەفی پیرۆز  کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا بەبەشداری ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی خۆجێی و فەرماندە ئەمنییەکان".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دەزگا جۆراوجۆرەکانی ئاسایش کرا بۆ تەواوکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان ونەهێشتنی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان ولەناوبرنی تاوانی ڕێکخراو لەڕێگای چڕکردنەوەی کاری هەواڵگریی و مەیدانیی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ئاسایش بەهۆی تایبەتمەندییە ئایینی و سیاسی و فەرهەنگییەکانی پارێزگاکەوە".
    شەتڕی بەگوێرەی راگەیەندراوەکە دووپاتیکردەوە: "پلان دانراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەڕەشانەی کە هەوڵ دەدەن ئاسایش ناجێگیر بکەن و سەقامگیری پارێزگاکە تێکبدەن".