سلێمانی (ئ.ه.ع)
ئاری جەلال ـ سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) بینیوێتی، رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا لە روداوەكانی كۆچی نایاساییدا نزیكەی 90 كەسی بێسەروشوێن بوو لە دەزگای لوتكە تۆماركراون.
وتیشی: لە دواین روداوی كۆچدا لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەدەریای ئیجە 25كەس بێسەروشوێن بوون، كە 9 كەسیان لە رەگەزی مێیە و منداڵیشی تێدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بۆ ئاماری بێسەروشوێنبوونی روداوكانی كۆچی نایاسایی زۆرجار كاتی زۆرتری ئەوێ بۆ ئەوەی بگەین بە ئاماری دروست لەبەر ئەوەی لە كاتی رووداوەكاندا نەمانتوانیوە بگەین بە دەرئەنجامی تەواو.
هەروەها ئاری جەلال لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە چاوپێكەوتنێكدا كە لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئەنجامیدابوو، رایگەیاند: " به‌داخه‌وه له ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کاندا له‌کۆتایی 2015 وه هه‌تائێستا به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای ئێمه تۆمارکراوه‌و به‌پێی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ئێمه بۆ سه‌رجه‌م عێراق گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی که بێسه‌روشوێنبون له ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کان زیاتر 430 که‌سمان هه‌یه که ئه‌مانه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویان ته‌رمه‌کانیان بونی هه‌بوه و نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکشیان هه‌یه بێسه‌روشوێنه هه‌تا ئێستا فایله‌کانیان به‌کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه بۆ ئەوه‌ی بتوانیین چاره‌نوسیان بۆ که‌سوکاره‌کانیان دیاری بکه‌ین."