بهدواداچون-(ئ.ه.ع)
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەریم ماسیمۆڤ سەرۆکی پێشووی دەزگاکە بە تۆمەتی "خیانەتکردن لە دەوڵەت" دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دەستگیرکرا.
شایەنی باسە، لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییانی کازاخستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گەندەڵییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانی سەرتاسەریان دەستپێکرد و تا ئێستاش قوربانیی لە هەردوو بەرەی ناڕازی و پۆلیس کەوتووەتەوە و 2 هەزارو 266 کەس لە بەرەی ناڕازی دەستگیرکراون.