بهغدا-(ئ.ه.ع)
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ،ئهمڕۆ شهممه،جەختیكردهوه لە حکومەتێکی زۆرینە نیشتمانی رایدەگەیێنێت،وشوێنمان نییە بۆ گەندەڵی وهەموومان یارمەتی سوپا دهدهین .
سهدر له تویتێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(ئ.ه.ع)كهوتووه رایگهیاند:"شوێنمان نییە بۆ گەندەڵی وهەموومان یارمەتی سوپا دهدهین".
ئهمهى خوارهوهش دهقى تویتهكهیهتى:-
بەناوی خوای گەورە
ئەمڕۆ هیچ شوێنێک بۆ تایفەگەری و نەژاد پەرستی نییە. بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەیی نیشتمانی کە تیایدا شیعە داکۆکی لە مافەکانی سوننە و کەمینەکان و کورد دەکات.
وە کورد داکۆکی لە مافەکانی شیعە و سوننە و کەمینەکان دەکات.
سوننە داکۆکی لە مافەکانی شیعە و سوننە دەکات.
وە ئەمڕۆ هیچ شوێنێکمان نییە بۆ گەندەڵی، بەڵکو هەموو کۆمەڵگاکان بۆ چاکسازی کۆدەبنەوە و دەبنە سەرخەری چاکسازی، ئەمڕۆ هیچ شوێنێکمان بۆ میلیشیاکان نییە .. هەموومان یارمەتی سوپا و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس دەدەین. یاسایش سەروەر دەبێت بە دادگاییەکی عێراقی بێگەرد. نا بۆ پاشکۆیەتی، بڕیارمان عێراقییە، شیعییە و سوننییە و کوردییە و تورکمانییە و مەسیحییە و فەیلییە و شەبەکییە و ئێزدییە و سابیئییە (مۆزایکێکی عێراقی نیشتمانی، نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی).