بارزانى تاوتوێى دۆسیه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ر ده‌كات

سیاسی
  • 8-01-2022, 14:00
  • +A -A

    هه‌ولێر-(ئ.ه‌.ع)

    مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئه‌مڕۆ شەممە پرسی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی ته‌قه‌دوم محەمەد حەلبۆسی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم خەمیس ئخه‌نجه‌ر تاوتوێکرد.
    مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(ئ.ه‌.ع)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"بارزانى تاوتوێى دۆسیه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ر كرد"،وتیشى"سبه‌ی کۆبونەوەی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت و ئومێد ده‌كه‌ین هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌پێی ده‌ستور به‌ڕێوه‌بچێت".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"یەکێک لە ئەولەویەتییەکانی شاندى کوردی لەبەغدا بەشداریکردنی کوردە لەحکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای شەراکەت و بالانس و دەستوور و کاغەزێکی کارکردنمان هەیە کەبەشێک بێت لەپەڕەی کاری حکومەتی داهاتوو کە داواکاریەکانی کوردە بۆ بەڕێوەبردنی تەواوی ئەم ولاتە و جێبەجێکردنی دەستوور،ئێمە دەست وه‌رناده‌ینه‌ كاروبارى هیچ لایەنێک ".