بهغدا-(ئ.ە.ع)
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە کاتی هەڵکوتانە سەر حەشارگەیەکی تیرۆرستان لە باکوری بەغدا، خۆکوژێک کوژرا و پشتێنێکی بۆمبرێژکراویش کە لەبەری بوو پوچەڵکرایەوە.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"بەپێی زانیارییە وردەکانی بەشی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، هێزێکی هاوبەشی لیوای 59 و فیرقەی 6ی پیادە و فەوجی کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هێرشێکیان کردووەتە سەر یەکێک لە حەشارگە تیرۆریستییەکانی داعش".
له راگەیەنراوەکەدا هاتووە"لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزی ئەمنی هاوبەش توانی تیرۆریستێک بکوژێت و ئەو پشتێنە تەقەمەنییەی لەبەری بوو هەڵبوەشێنێتەوە"، و وتیشی:"هێشتا ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکە بەردەوامە".