بهغدا-(ئ.ە.ع)
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئەمڕۆ هەینی، دووپاتیکردەوە کەخواستی گەلی ئازاد لە سەرووی هەموو فشارەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوەیە
سەید سەدر لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە(تویتەر) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "ئیرادەی خەڵکی ئازاد لە سەرووی هەموو فشارە دەرەکییەکانی (ڕۆژئاوا) و هەروەها (ڕۆژهەڵات)ەوەیە".
وتیشی: "خواستی گەل بریتییە لە (حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی) و هەر فشارێکی دەرەکیش ئێمە لەو کارە دوور ناکاتەوە و هەر هەڕەشەیەک هەبێت ئەوە زیاتر پێداگیر(تەسمیم) وپێشکەوتن(تەقدوم) وسووربوون(عەزم)دەبین بەرەو دیموکراتییەکی عێراقی ڕەسەن و ئازاد و دادپەروەر".
سەید سەدر ڕایشیگەیاند"بۆیە دەبێت ئاگاداربن کە هێزی (ئاینزاکەمان) لەهێزی عێراق و هێزی پێکهاتە و ڕەگەزەکانیەتی و هەر زیانێک بە ناوبانگی ئاینزاکەمان و ناوبانگی بەرخۆدان لە ڕێگەی بڵاوبوونەوەی هەڕەشە و توندوتیژیەوە هیچ سوودێکی نابێت..ئێمە یەکەم کەس لەپێکهاتەی شیعە بووین کە بەرگریمان دەکرد کاتێک هەمووان لەبەردەم داگیرکەران ملکەچ بوون یان بەرگرییان لێ دەکرد...لەخوا بترسن و چاکە بکەن و کاغەزەکان تێکەڵ مەکەن چونکە ئێمە چاومان لەبەرژەوەندی سیاسی نییە، بەڵکو هەموو ئەوەی گرنگی پێ دەدەین تەنها (نیشتمان)ە، خۆشەویستی نیشتمان لە باوەڕداریە و تەنیا بۆ خودا کڕنۆش دەبەین