دەستەی وزە: پرۆژەکان بەردەوامن بۆ کەمکردنەوەی گازی کاربۆن و پشتگیری تێکەڵەی وزە

ناوخۆ
  • 7-01-2022, 13:18
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع) 

    دەستەی کۆنترۆڵکردنی وزە و سەرچاوە تیشکدەرەکان،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، عێراق هەوڵی ئەوە دەدات تاساڵی 2025 نزیکەی 12 هەزار مێگاوات لە وزەی خاوێن بەرهەمبهێنێت و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستەکانی بەرهەمهێنان بەردەوامن.
    کەمال حوسێن سەرۆکی دەستەکە بە کەناڵی عێراقی ئەخبارى ڕایگەیاند “ئابوریی سەوز یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکان لە جیهاندا، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی زۆری ڕێژەی گازی کاربۆن لە ئەنجامی وزە بەردینەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستییەکانی دیکە”.
    ئەوەشی ڕوونکردەوە، “ڕێککەوتنی پاریسی ساڵی 2017 وڵاتانی جیهان پابەنددەکات بە کەمکردنەوەی گازە دەردراوەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەتیسبوونی گەرمای گۆی زەوی، لەڕێگەی وزەی سروشتی، خۆر و با”.
    ئاماژەی بەوەکرد، تاساڵی 2025 عێراق پەرە بە وزەی خاوێن دەدات و بە بەرهەمهێنانی 12 هەزار مێگاوات وزەی خاوێن هاوشانی وزەکانی دیکە هەوڵی کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان دەدات".