روبەیعی:دیدارمان لەگەڵ شاندی کوردی تەواوکەری لێکتێگەشتنی گەورەیە

سیاسی
  • 7-01-2022, 17:49
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)

    نه‌سار روبه‌یعی،جێگری یەکەمی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ هەینی،جەختیکردەوە لەوەی دیداریان لەگەڵ شاندی هاوبەشی کوردی تەواوکەری لێکتێگەیشتنی گەورەن کەماوەیەکی دوور ودرێژە".
    روبەیعی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەبارەگای دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ،ە،ع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"هەڵوێستەکان یەکگرتوون لەبارەی دانیشتنی یەکشەممەی داهاتووی پەرلەمان"،ئاماژەیشیدا"دیداریان لەگەڵ شاندی هاوبەشی کوردی تەواوکەری لێکتێگەیشتنی گەورەن کەماوەیەکی دوور ودرێژە". 
    لای خۆیەوە هۆشیار زێباری سەرۆکی  شاندی هاوبەشی كوردی جەختیکردەوە"کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕه‌وتی سه‌دری دۆستانەیی وڕاشکاوانە بوه‌ و باسیان له‌ شایسته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه‌". 
     وتیشی: "گفتوگۆکان لەگەڵ ڕەوتی سەدری زۆر گرنگە  وپێویسته‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان سود له‌ ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان"
    پێشووتر شاندێکی هاوبەشی سیاسی یەکێتی وپارتی سەردانی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کرد.