بهغدا-(ئ.ە.ع)
فەرمانگەی راگەیاندنی ئهنجومهنی نوێنهران،ئەمڕۆ هەینی کارنامەی كاری یهكهم كۆبونهوهی خولی نوێی پهرلهمانی بڵاوكردهوه.
لە راگەەندراوێکی فەرمانگەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"رۆژی یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت".
كارنامەکە لە چەند بڕگەیەک پێک هاتووە:_
"یەکەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت و تیایدا بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات".
بەگوێرەی کارنامەکە"لە کاتژمێر ١١ی رۆژی یەکشەممە دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت و تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن".
ئەوەش هاتووە، کە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەکاتەوە".