بهغدا-(ئ.ە.ع)
دەزگای هەواڵگری ،ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنى تیرۆرستێکی بەناوی بەرپرسی دارایی و لۆجستی داعش لەپارێزگای کەرکوک راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع) کەوتووە رایگەیاند:"لە بەردەوامی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکانەی کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ لە ناوبردن و دەستگیرکردنی گروپە تیرۆریستییەکان و بنبڕکدنی سەرچاوەکانی پشتیوانیان بۆ داعش لە ڕووی دارایی و لۆجستییەوە ئەنجام دراوە و دوای ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی تەواو بە هاوکاری فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی، ئەفسەری پاڵپشتی دارایی و لۆجیستیکی چەتەکانی داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراون و بەپێی مادەی 4/تیرۆر داواکراون".
ئاماژەبەوەکرا"دوای بەدەست هێنانی ڕەزامەندی دادوەریی،دەستگیرکردنەکە ئەنجامدرا".