سلیمانى(ئ.ە.ع)
د. داهات حەوێزی ـ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە پۆستێكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ە.ع) بینیوێتی، دەڵێت: دوای ئەوەی بۆ ماوەی ۲ مانگ ژمارەی نەخۆشی کۆڕۆنا کەمبوبۆوە و قاوشەکانی کۆڕۆنا چۆڵ بون، لە ئێستادا دەستمانکردەوە بە پاککردنەوە و تەعقیمکردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆڵی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی ئەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەوانەی پێش ٦ مانگ دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە ئەتوانن ژەمی سێیەم وەرگرن.
دكتۆر داهات حەوێزی راشیگەیاندوە: بەداخەوە وەزعی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت دوورنیە تووشی کارەساتی گەورە بین.