بایدن جه‌نه‌ڕالێکی نوێ بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات

جیهانی
  • 7-01-2022, 10:55
  • +A -A

    بەدواداچون(ئ.ە.ع)

    جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا جه‌نه‌ڕال مایكل ئیریك كۆرێلا بۆ پۆستی فه‌رمانداری گشتی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
    جه‌نه‌ڕال كۆرێلا شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ هه‌ردوو جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان هه‌یه‌ و بڕیاره‌ شوێنی جه‌نه‌ڕال فڕانك ماكێنزی بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2019وه‌ فه‌رمانداری گشتی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكییه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ به‌هاری داهاتوو كۆتایی به‌ كاره‌كانی بێت.
    كۆرێلا ئێستا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 18ی ئاسمانی سوپایه‌ له‌ فۆڕت براگ، خاوه‌نی سێ ئه‌ستێره‌ی سه‌ربازییه‌ و له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌شدا ئه‌ستێره‌ی چواره‌می پێ ده‌درێ.