لە بەغدا 3 تیرۆریست دەستگیركران كە یەكێكیان لەزیندانی بادۆش هەڵهاتووە

ئەمنی
  • 25-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع هێزەكانی سەر بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بەغدا، ئەمرۆ یەك شەممە، سێ تیرۆریستیان دەستگیركرد كە یەكێكیان لەزیندانی بادۆش هەڵهاتووە. لای خۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بەغدا لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، راگەیاند هێزێكی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بازگەی سەلامیات لە خۆرئاوای بەغدا تیرۆریستێكی هەڵهاتوویان لەزیاندانی بادۆش دەستگیر كردووە. هاوكات هێزێكی تری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا 2 تیرۆریستیان دەستگیر كردووە كاتێك ویستویانە بچنە ناوچەی (ركیە و فازڵ)، رونیشیكردەوە ئەو دوو تیرۆریستە یەكێكیان ئامر مەفرەزە بووە و ئەوی تریشیان لە دیوانی بە ناو كۆكردنەوەی زەكات بووە لەویلایەتی فەلوجە، هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو 3 تیرۆریستە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراونەتەوە.