بهغدا-(ئ.ه.ع)
دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی،ئهمڕۆ پێنجشهممه،ڕایگەیاند چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەندامێکی حەشد و خۆی و چوار ئەندامی خێزانەکەیان شەهیدکردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکى دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ه.ع)کەوتووە، ڕایگەیاند، "لە بەغدای پایتەخت، چەند چەکدارێک چوونەتەسەر ماڵێک و سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانەیان کە لە ماڵەکەدا بوون شەهیدکردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسەی خۆی و خێزانەکەی شەهیدکراون ئەندامی حەشدی شەعبی بووە لە لیوای 45".