تەندروستی ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر دوای تۆمارکردنی توشبوون بەئۆمیکرۆن

ناوخۆ
  • 6-01-2022, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ه‌.ع)

    وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ پێنجشەممە،گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ  دوای تۆمارکردنی توشبووی نوێ بەگۆڕاوی ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند.
    ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(ٚئ،ه،ع)ڕایگەیاند"وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون بە ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند لە ڕێگەی پشکنینی بەدواداچوونی بۆماوەییەوە کە لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەندی لەبەغدا ئەنجام درا"،ڕوونیشیکردەوە"ئەم پشکنینە بۆ بەدواداچوونی نەوە و گۆڕانکارییەکانە کە لە عێراق بە شێوەی خولاوی دەکرێت".
    وتیشی: "پێنج حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆن لە دهۆک و چەند بیانییەک لە نێردە بیانییەکان لەبەغدا دەستنیشانکراون"،
    ئاماژەیشیدا: "دوو گەشتیار گەڕاونەتەوە پارێزگای دهۆک و پەتاکەیان بۆ خێزانەکەیان بڵاوکردۆتەوە، هاوکات چەندین توشبووی بیانی تۆمارکراوە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتوون".
    ڕایشیگەیاند: "وەزارەتی تەندروستی چاودێری دۆخی پەتاکە دەکات لە ڕووی ئەو ڕێوشوێنە خۆپارێزیانە کە دەیگرینە بەر، لەگەڵ بەدواداچوونی توندتر بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوە دێنەوە و چاودێری تەندروستی لە قوتابخانەکاندا"،دووپاتیشیکردەوە": "ئێمە نووسراوێکمان بڵاوکردۆتەوە بۆ زیادکردنی پشکنینەکانی حاڵەتە گوماناوییەکان".