بهغدا-(ئ.ه.ع)
مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئامانج لەکردنەوەی شارەوانی نەجەفی کۆن دیاریکرد.
کازمی لەتویتێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ه.ع)کەتووە،ڕایگەیاند:لە نەجەفەوە پایتەختی هزر و ڕۆشنبیری و مەرجەعیەت، بریارماندا بە دامەزراندنی شارەوانی نەجەفی كۆن، لە پێناو بووژاندنەوەی ئەم بەشە و پاراستنی تایبەتمەندییەكانی بەجۆرێك بەهای شارەكە و پێشینە شارستانی و ئیسلامی و مرۆییەكەی ڕەچاو بكات، كە ڕیشەكەی دێرینەو بەرهەمەكەی بۆ ئێستا و ئایندەیە.