بهغدا(ئ.ه.ع)
محەمەد باریکاندۆ سکرتێری گشتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپیک)،ئەمڕۆ پێنجشەممە،بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەچوارچێوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسان کۆدەبێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ه.ع) کەوتووە،بڵاویکردەوە "سکرتێری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) گەیشتە بەغدای پایتەخت"،
ئاماژەیشی بەوەدا " لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومەت و وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە".
ڕاگەیەندراوەکە وتیشی: "باریکاندۆ سەردانی ژمارەیەک شوێنی مێژوویی و مەزارگە پیرۆزەکان و هەروەها بینای هۆڵی گەل لە بەغدا دەکات، کە لە ساڵی 1961دا میوانداری کۆبوونەوەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەی کردووە.