بهغدا-(ئ.ه.ع)
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ،ئهمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی 11 تیرۆریستی لەچەتەکانی داعش لەناوچەجیاجیاکان ڕاگەیاند.
ڕهسوڵ لەڕاگەیەندراوێکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كهوتووه رایگهیاند:"بەپێی ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەگەڵ جەژنی سوپا خۆشەویستەکەمان و بە ئەرکی دژەتیرۆر و بە دەستپێکردنی ساڵی 2022، 11 تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاكان دهستگیركران".
وتیشی: "پاڵوانهكان لەپێکهاتەکانی دهزگاى دژەتیرۆردا له ئەرکێكى جۆریدا توانیان لە پارێزگای ئەنبار لەڕۆژئاوای وڵات حەوت چەتەی تەکفیری دەستگیربكهن".
ڕەسول ئاماژهى بهوهكرد"ئاژانسەکە چوار تیرۆریستی دیكهى دەستگیرکردووە کە دووانیان لەپارێزگای کەرکوک و دووانیان لەپارێزگای سەلاحەدین و دیالەن".