بهغدا(ئ.ه.ع)
یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى ڕایگەیاند، ئەنجامى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەر و خوانما لیلۆى یاریدەردەرى ئەرێنى دەرچووە، واتە توشى ڤایرۆسەکە بوو.
مانچستەر سیتى ڕوونیکردووەتەوە، گواردیۆلا و هاوکارەکەى ئامادەى یارییەکەى بەرامبەر سویندۆن تاون نابن لە قۆناغى 32ى جامى یەکێتى ئینگلتەرا، کە سبەینێ هەینى بەڕێوەدەچێت.