سه‌رۆك كۆمار و باڵیۆزى ئه‌مریكا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌

سیاسی
  • 6-01-2022, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا(ئ.ه‌.ع)  
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌گرنگی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئاسایش و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(ئ.ه‌.ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ ماتیو تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق".
    له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی سیاسی و ئابوری و فه‌رھه‌نگی و كه‌لتوری و ژینگه‌یی له‌ رێگه‌ی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هه‌ردو وڵات.
    ئاماژه‌كرا به‌ پێشھات و گۆڕانكارییه‌كانی جێی بایه‌خی ھه‌ردولا و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئاسایش و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ، ھه‌روه‌ھا دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی رۆڵی گرنگی عێراق له‌ناوچه‌كه‌دا.