بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند كە لە ئەنبار مینێكی تیرۆریستی كە ماددەی تەقەمەنی تێدابوو دەستی بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێكی شانەکە كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند :" ئاژانسی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێكی چالاكدا لەسەر دانپێدانانی یەكێك لە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە پێشتر دەستگیركراوە، توانی دەست بەسەر یەكێك لە پێگە گرنگەكانی تیرۆرستدا بگرێت،لەناوچەكانی ( الچبغە وجلبات) لە باشوری قەزای (الرگبە) بە قوڵایی بیابان لە پارێزگای ئەنبار".
لە راگەیەندراوەکە هاتووە كە"تیرۆرستان شەش ئامێری تەقەمەنی و (11) تەقێنەرەوە و تفەنگێك و خۆراك و پێداویستی پزیشكی دەستی بەسەردا گیرا"،ئەوەشی وت " ئەو ماددانر تەقێنرانەوە لە هەمان كاتدا بە هەوڵی ئەندازیارانی تەقەمەنی لەژێر كۆنتڕۆڵدا بوون".