بهغدا-اهع
سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە سوپا دەكات و باسی پاڵەوانانی تێكشكانی تیرۆر دەكات
سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یادی دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و پیرۆزبایی لەسوپای عێراق كرد كەپێویستە پشتیوانی سوپا بكات بەو پلە بەرزەی كەشایستە.
ساڵح لە تویتێكدا كە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی - ئ،ه،ع) بییویەتی، وتی: "سڵاو و ستایشی شانازیكردن بە سوپای عێراق لە ڕۆژی دامەزراندنیدا، بەبیرهێنانەوەی قارەمانەكانی بۆ بەرگری لە نیشتمان و تێكشكاندنی "تیرۆریزم".
وتیشی: "ئەركی ئێمەیە پشتیوانی بكەین لەو پلە بەرزەی كە شایەنییەتی، دامەزراوەیەكی دەستووری نەتەوەیی كە پارێزگاری لە ئاسایشی عێراقیەكان بكات و ڕێگری بكەین لە گەڕانەوەی ئەو ستەمكارییەی كە خستوویەتییە ناو سیاسەت و شەڕی بێ مانا و چەوسانەوە".