ده‌سته‌ى گشتى گومرك:له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو داهتمان به‌ به‌ڕێژه‌ی 15٪ زیادیكردوه‌

ئابوری
  • 5-01-2022, 18:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ی گشتی گومرگ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، داهاتی گومرگی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بۆ ساڵی 2021 به‌ڕێژه‌ی 15٪ زیادیكردوه‌  و كۆی گشتی داهاتیه‌ك ترلیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه‌.
    ده‌سته‌ی گشتی گومرگ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" داهاتی گومرگی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بۆ ساڵی 2021دا 1.001.413.859.817 (یه‌ك ترلیۆن و ملیارێك و چوارسه‌د و سێزده‌ ملیۆن و هه‌شتسه‌دو په‌نجاو نۆ هه‌زار و هه‌شتسه‌دو حه‌ڤده‌) دینار بوه‌، له‌كاتێكدا ساڵی 2020 داهاتی گومرگه‌كان 863.161.392.512 (هه‌شتسه‌د و شه‌ست و سێ ملیار و سه‌د و شه‌ست و یه‌ك ملیۆن و سێسه‌دو نه‌وه‌د و دو هه‌زار و پازده‌ هه‌زار) دینار بوه‌".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌" دیاریكردنی مه‌حمود زوبه‌یدی له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ گومرگ كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بو له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی داهاته‌كان له‌ زۆربه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و وایكرد، داهات بازدانێكی گه‌وره‌ به‌خۆوه‌ ببینێت".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌" كۆی گشتی داهات له‌ساڵی 2021دا به‌راورد به‌ ساڵی 2020 به‌ڕێژه‌ی 15% روی له‌زیادبون كردوه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ساڵی 2022دا رێژه‌كه‌ زیاتر ببێت".