سه‌در:له‌ دوای به‌هێزكردنی شكۆ و پایه‌ی سوپای عێراقى ده‌مێننه‌وه‌

سیاسی
  • 5-01-2022, 19:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ دوای به‌هێزكردنی شكۆ و پایه‌ی سوپای عێراق ده‌مێننه‌وه‌ و به‌هه‌مو جۆرێكیش، ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر سوپا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
    سه‌در له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بینیویه‌تى رایگه‌یاند:""یه‌كێك له‌ سیفه‌ته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی سوپای عێراقی قاره‌مانمان ته‌رخانكردن و خۆبه‌ختكردنه‌ له‌پێناو وڵاتدا جگه‌ له‌ خۆنه‌ویستی، هه‌رگیز نه‌مبیستوه‌ بوه‌ستێت له‌ جیهاده‌كه‌ی یان شه‌ڕ دژی تیرۆر بۆ خه‌ڵك یان له‌ڕزگاركردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"خودا پله‌ی شه‌هیدی ببه‌خشێت به‌ كۆچكردوان و چاره‌سه‌ری برینداره‌كان بكات، ئێمه‌ش به‌ دوای به‌هێزكردنی ئه‌و و شكۆمه‌ندییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و به‌قسه‌ و كرداریش ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر سوپا ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، هێزی سوپاكه‌مان هێزێكی نیشتمانه‌، پارێزه‌ری ئاشتی و پاسه‌وانی یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌".