به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پرسه‌ی قووربانیانی رووداوه‌كه‌ی ناحیه‌ی جه‌بله‌ی پارێزگای بابل رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی راسته‌قینه و دڵڕه‌قانه‌یه، ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌و كاره‌یان كرد، تاوانێكی قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی ناحیه‌ی جه‌بله‌ی له پارێزگای بابل كرد و به‌شداری له‌پرسه‌ی 20 كه‌سه‌دا كرد كه له‌رووداوێكدا سه‌رجه‌میان كوژران و له‌و سه‌ردانه‌شدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی روویدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی راسته‌قینه و دڵڕه‌قانه‌یه، ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌و كاره‌یان كرد، تاوانێكی قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا".
وتیشی،" ئێمه له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێوه‌گلاون هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه، سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی دادوه‌ریش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵمان له‌م بواره‌دا، بڕیاریشمانداوه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی جه‌بله له‌كاره‌كانیان دوربخه‌ینه‌وه و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بكه‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌شمان ده‌ستگیركردووه كه له‌و رووداوه تێوه‌گلاون".
كازمی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌منی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراون، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریانه".
مسته‌فا كازمی هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا رایگه‌یاند، "به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌دواداچوونم بۆ ئه‌م دۆسێیه به‌رده‌وام بێت تا دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به هه‌مو تاوانباران جێبه‌جێبكرێت و خانه‌واده‌كه‌شیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".