بهغدا-اهع
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەیان، ئاماژهیان بهوهدا كه ڕێككهوتوون به شاندێكی هاوبهش دانوستان لهگهڵ لایهنه سیاسییه عێراقییهكان بكهن.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ە.ع)کەوتووە بڵاویكردهوه " شاندی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبوونەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ھەردوولا ڕێککەوتن کە پارتی و یەکێتی پێکەوە بە شاندێکی ھاوبەشی کوردستانی پڕۆسەی دانوستاندن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییه عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ دەست پێ بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەرەقەیەکی کاری ھاوبەش ئامادەکراوە".