بهغدا-اهع
سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی،ئهمڕۆ چوارشهممه،فهرمانیكرد كه دایكى حهوت شههیدهكه .
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە راگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(ئ.ه.ع)كهوتووه رایگهیاند:" مستەفا کازمی پێشوازیی کردووە لە ئافرەتێکی تورکمان نیشتەجێی تەلەعفەر کە حەوت کوڕی شههیده و خزمی ژمارەیەک شههیدى دیکەیە کە ھەندێکیان لەسەردەمی سەدام حوسێن و ھەندێکی دیکەیان بەھۆی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژراون".
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی دیدارەکەدا کازمی گوێی بۆ داواکارییەکانی دایکە خۆڕاگر و جەرگ سووتاوەکە گرتووە کە سێ لە کەسوکارەکەیشی ئامادەی دیدارەکە بوون و ھاتووە "لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی فەرمانی کردووە کە پێداویستییەکانی دایکەکە دابین بکرێت و ھەموو جۆرە یارمەتییەکیشی پێشکەش بکرێت و شایستە دارایی و یاساییەکان بگیرێتەوە".
باس لەوەش کراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، سهرۆك وهزیران رایگەیاند" ئەم جۆرە قوربانی دان و چیرۆکی ئارامگرتن و دان بەخۆداگرتنە کە عێراقییەکان تۆماریان کردووە، دەبێت ببێت بە نموونە بۆ نەوەکانی داھاتوو، ھەروەھا نموونە بۆ خۆشەویستی نیشتمان و پێکەوەژیان لە عێراق".