هه‌ولێر-اه‌ع
پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و یەکێتی نیشتمانى كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ختیانكرده‌وه كه پێویستە هەڵبژاردنەكانی پارلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بكرێت.
هه‌ردوو حیزب لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و ده‌ستور كه به‌م دواییه له نێوان پارتى و یه‌كێتى پێكهێنرا ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا"،رونیكرده‌وه "لیژنه‌كه تاوتوێى هه‌لبژاردنى كوردستان و ده‌ستورى كرد هه‌روه‌ها تاوتوێى دیارى كردنى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنى نوێى كرد".
بەپێی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی ئامادەسازی نیشتمانی و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت".
هەروەها کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە هەڵبژاردن بکەن و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبن.