ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌ سێ پارێزگا

ئەمنی
  • 5-01-2022, 12:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەستگیركردنی هەشت تیرۆریستى لەسێ پارێزگا ڕاگەیاند.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ، ه،ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە لێدانی ئازاری كەمەرشكێن،دژ بە چەتەكانی بێباوەڕی و تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە جیا لە پارێزگاكانی (بەغداد ،كەركووك،دیالا) كە ئۆپراسیۆنەكە زۆر سەركەوتووانە ئەنجامدراوە،كە لەئەنجامدا (8) تیرۆرست بوونە ئامانج بە مادەی (8 ی تیرۆر) دەستیگیركران،كە (4) تیرۆرست لە شاری بەغدایە،كە بەناوی (كەرتی دیجلە ودیوان ودەعوە و مزگەوت)".
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" سێ تیرۆریست لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون بە تۆمەتی ئەوەی كە بە ناوی ئاسایش كەرتی (كەرمەن)، ئاماژەی بەوەداوە كە هەشتەم تیرۆریست لە پارێزگای دیالە دەستگیركراوە و ئەو ناوی لەلیستی داواكراوەكانە،وتیشی: لێدوانەكانە سەرەتاییەكانیانتۆماركراوە لە دادگا و ڕێكارە یاساییەكان دژیان گیراوەتەبەر".