دێڕبی ریزبەندی نایابی عێراق شوڕتە و زەوڕا لە گەڕی هەڤدەهەمیندا

وەرزش
  • 5-01-2022, 09:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 5-1-2022لە گەڕی هەڤدەهەمین خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دێڕبی ریزبەند لەنێوان هەردوو یانەی شوڕتەو  زەوڕا دەست پێدەكات.
    ئەمڕۆ ئێوارە پێنج یاری لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەرێوەدەچێت،گرنگترینیان دێڕبی یەكەمی رێزبەندی خولەكە كە یانەی شوڕتەیە بە (44) خاڵ وریزبەندی دووەمیش هاوشارییەكەی یانەی زەوڕا بە (33) خاڵ،كە یاریگای (شەعب) دەبێتە شانۆی زلهێزە چاوەڕوانكراوەكانی شوڕتە وزەوڕا.
    لەیاری دووەم خولە،یانەی قوە جەوییەی سێیەمی رێزبەندی دەبێتە میوانی یانەی (نەفتی وەسەت) كە بە (عەندەلیبی وەسەت) ناسراوە،قوە جەوییە لە گەڕی شانزەهەمین تووشی دڕانێكی چاوەڕوان نەكرابوو لە گەڵ یانەی (نەفت)،هەروەها یانەی نەفتی وەسەت لە گەڕی چوارەمەوە سەركەوتنی نۆش نەكردووە،یانەی قوەجەوییە لەریزبەندی سێیەمە (32) خاڵی هەیە ویانەی نەفتی وەسەت لەریزبەندی پێنجەمە و (30) خاڵی هەیە.
    یارییەكانی تریش بەم شێوەیە
    نەجەف × ئەمانەی بەغدا 
    نەفت × سناعە
    هەولێر × نەفتی میسان
    جێگای ئاماژەپێكردنە بۆ تەواو كردنی گەڕی هەڤدەمین،سبەی پێنج شەممە رێكەوتی 6-1-2022 ئەم یارییانە بەرێوە دەچێت.
    كەرخ × تەڵەبە
    نەورۆز × كارەبا
    زاخۆ × قاسم
    نەفتی بەسڕا × سامەڕا
    مینا ×دیوانیە
    ماوەتەوە بڵێن ریزبەندی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق  بەر لەدەست پێكردنی گەڕی هەڤدەهەمین بەمشێوەیە
    1-    شوڕتە 44 خاڵ ...2- زەوڕا 33 خاڵ...3- قوە جەوییە 32 خاڵ...4- تەڵەبە 30 خاڵ....5-نەفت وەسەت 30 خاڵ...6- زاخۆ 25 خاڵ.... 7-نەجەف 25 خاڵ...8- نەفتی بەسڕا 22 خاڵ... 9- نەفت 21 خاڵ ...10-سناعە 21 خاڵ...11- ئەمانەی بەغداد 19 خاڵ... 12- نەفتی میسان 19 خاڵ...13- كارەبا 18 حاڵ....14- قاسم 18 خاڵ....15- هەولێر 14 خاڵ...16- كەرخ 13 خاڵ....17-نەورۆز 13 خاڵ..... 18- دیوانیە 12 خاڵ....19-مینا 10 خاڵ...سامەڕا 4 خاڵ.