بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ چوارشەممە كەوتنە خوارەوەی مووشەكێكی لە سەربازگەی ئەلنەسر لە ڕۆژئاوای بەغدا ڕایگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە موشەكێك لە سەربازگەی ئەلنەسر لە ڕۆژئاوای بەغدا كەوتە خوارەوە،كە لە گەڕەكی (ئەلجەهاد) وە ڕەوانەكرابوو.
ئاماژەی بەوەکرد"هێزە ئەمنییەكان موشەكێكی 240 ملیمەتریان دیكەیان دۆزیوەتەوە و دواتر موشەكەكەیان هەڵوەشاندۆتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی دادوەری كراوە".
وتیشی"دەزگا ئەمنییەكان و دەزگا هەواڵگرییەكان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان دەكەن بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەران".