زه‌یدان ئەستۆی دارایی خۆى بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا كرد

ناوخۆ
  • 4-01-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەستەی ده‌ستپاكى فیدراڵی ،ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌ستۆى دارایی خۆی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کردووە.
    لە راگەیەندراوەکەی بەشی ڕێگریکردن كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی ئەمساڵی بۆ سەرۆکی ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى فایه‌ق زه‌یدان گەیشتووە".
    لە کۆتایی ساڵی 2019دا، ده‌سته‌كه‌ وردەکارییەکانی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای 30ی ساڵی 2011ی ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاساکەی تێپەڕاند، بەپێی بڕگەی 1 لەماددەی (61) و بڕگەی سێیەم لەماددەی (73) ی دەستووری مادەی (16/جیم/یه‌كه‌م) ئاماژە بەوە دەکات کەهەردوو (سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرو چینەکەیان) و هەروەها هەندێکی تر هەڵگری یەکێک لەپۆست و پۆستە ڕەسمییەکانن کە لەماددەی بڕگەکانی تردا هاتووە، ناچارن بەیاننامەی بەرپرسیارێتیی خۆیان پێشکەش بکەن.