بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ سێشەممە، وادەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی چاودێری قەوارەکانی دیاری کرد، هاوکات ڕێکارەکانی لەبارەی کاغەزەکانی دەنگدان ئاشکرا کرد.
عیماد جەمیل،ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)،ڕایگەیاند"ئەو بڕە پارەی کە بۆ چاودێرانی قەوارە سیاسییەکان تەرخانکراوە،گەیشتووە، و لە ڕۆژانی داهاتوودا خەرج دەکرێت".
سەبارەت بەکاغەزەکانی دەنگدان جەمیل،ڕایگەیاند:"دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بڕیار دەدرێت هەموو پاشماوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەناوببرێت لەبەر ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەرشیف کراون".
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند بڕیاردراوە بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ نووسراوێکی سوپاسگوزاری سەرۆک وەزیران بۆ کارمەندانی دەنگدان لەفەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 250 هەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرچوو دیاری بکرێت.