ده‌ستپاكى:بانگهێشتكردنى پارێزگارى بابل له‌سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنى سه‌دان كه‌س به‌ كرێى رۆژانه‌

ناوخۆ
  • 4-01-2022, 09:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فه‌رمانى بانگهێشتكردنى بۆ  پارێزگاری بابل ده‌ركرد له‌ سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنى سه‌دان كه‌س به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست. 
    فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ره‌چاوكردنی كه‌یسه‌كانی ده‌ستپاكی له‌ پارێزگای بابل فه‌رمانی بانگهێشتكردنى بۆ حەسەن مەندیل پارێزگاری بابل ده‌ركردووه‌، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی (331)ـی یاسای سزادانی عێراقی، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی 2 هەزارو 460 كرێكار به‌كرێی رۆژانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی بابل". 
    راشیگه‌یاند" فه‌رمانه‌كانی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 بووه‌، ئه‌و دۆسییه‌ پارێزگاری پێشووتریش ده‌گرێته‌وه‌ به‌جۆرێک له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ ناویان له‌دامه‌زراندنه‌كه‌ هاتووه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانه‌كانیشی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 بووه‌".